ئه‌یلوول 25, 2017 12:08 Asia/Tehran
  • تورکیاو داخستنی بازگەی سنووری خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق

هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، حکومەتی تورکیا بەداخستنی بازگەی سنووریی لەگەڵ ئەو هەرێمە ، هاتووچۆی نێوان ئێراق و تورکیای ڕاگرت.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، حکومەتی تورکیا دوابەدوای دەسپێبوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، بازگەی سنووریی خابور لەگەڵ ئەو هەرێمەی لەباکووری ئێراق داخست.

میدیاکانی تورکیا راپۆر لەوە دەدەن کە حکومەتی ئانکارا هەروەها هاتووچۆ لەئێراق بەرەو تورکیاشی ڕاگرتووە.

هەرلەوئاراستەدا، تورکیا دوێنێ یەکشەممە سنووری ئاسمانیی خۆی لەڕووی هەرێمی کوردستانی ئێراق داخست.

هەروەها دوو هێڵی ئاسمانیی تورکیاش گەشتەکانیان بەرەو هەولێری ئێراق ڕاگرت.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش ئەمڕۆ دووشەممە بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە کۆپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕەسمییەت ناناسێ و بە بەتاڵی دەزانێ، شارومەندانی تورک لەو هەرێمەی ڕاسپارد، هەرچی خێراتر ئەو ناوچەیە جێ بێڵن.

سەرباری نەیارەتییە ناوچەیی، جیهانییەکان و نەیارەتی حکومەتیی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئەو گشت پرسییە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو ناوچەیە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە دەس پێ بووە.

سەرپەیڤ