تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 11:56 Asia/Tehran
  • رەخنەو گازندەی یاریدەری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە کۆگەی پەرلەمانیی ئەنجومەنی ئوروپا

یاریدەری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕەخنەی گرت لە کۆگەی پەرلەمانیی ئەنجومەنی ئوروپا لەبەر دانی خەڵاتی مافی مرۆڤی "تسلاڤ هاڤل" بە سەرۆکی پێشووی سەندیکای داوەران و دادئەستێنەکانی تورکیا.

ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی تی ئاڕ تی تورکیا، بەکر بوزداغ بەئاماژە بەوەی کە موراد ئەرسەلان بەتۆمەتی لەپەیوەندیدابوون لەگەڵ تاقمی گولەن لەزیندان دایە، ڕایگەیاند؛ ئەو کردەی کۆگەی پەرلەمانیی ئەنجومەنی ئوروپا، چەشنێک خەیانەت کردنە بەدیموکراسی ومافی مرۆڤ، و داکۆکی لە تیرۆریزم و پەسەند نەکراوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش دوێنێ سێ شەممە لەکاردانەوەیەک بە کردەی کۆگەی پەرلەمانیی ئەنجومەنی ئوروپا ڕایگەیاند؛ ئەو کردەیە زەبری جیددی دەدا لە متمانەکردن بەو کۆگەیە.

موراد ئەرسەلان سەرۆکی پێشووی یەکێتی داوەران و دادئەستێنەکانی تورکیا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە تاقمی فەتحوڵڵا گولەن، کەوتووەتە بەر پێوشوێن گرتنی دادەوانی ودادگەییکرانی لەتورکیا بەردەوامە.

سەرپەیڤ