وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا
تشرینی یهکهم 12, 2017 11:58 Asia/Tehran
مەولوود چاووش ئوغلو،وەزیری دەرەوەی تورکیا و رێکس تیلەرسون وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی ، ئاماژەیان کردە پرسی هەڵپەساردنی ڕاژەکاری بەرامبەری ڤیزە لەنێوان دوو وڵات .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، ناکۆکی نێوان تورکیا و ئەمریکا حەوتەی ڕابردوو و دوابەدوای گیرانی یەکێک لە فەرمانبەرانی تورکیایی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە تورکیا بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ کودەتای بێ ئەنجامی پازدەی ژوئییەی 2016 پەرەی سەند.
ئەمریکا لە کاردانەوە بەرامبەر ئەم هەوڵەی تورکیا دەرکرانی ڤیزەی کۆچبەری لە ئەنقەرەی وەستاند و باڵوێزخانەی تورکیا لە ئەمریکاش هەوڵێکی بەرامبەری دا.
رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە وتی : تورکیا لەمەوبەدوا جان باس باڵوێزی ئەمریکا لە و وڵاتەکەی بە نوێنەری واشینگتۆن نازانێ .