تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 17:42 Asia/Tehran
  • دەرکرانی بڕیاری گرتنی١١٥تورک بەتۆمەتی پەیوەندیان بە کودەتاوە

دەزگەی دادی تورکیا بڕیاری گرتنی١١٥ شارومەندی ئەو وڵاتەی بە تۆمەتی هاوپەیوەندبوونیان بە کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو، دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ؛ دەزگەی دادی تورکیا بڕیاری گرتنی دەرکرد بۆ١١٥کەس بەتۆمەتی هاوپەیوەندبوونیان بە کودەتا بێ ئەنجامەکەی١٥ی ژوولای٢٠١٦و ڕێکخراوی گولەن.

ئەو بڕیارانەی گرتن لەڕەوتی هەڵمەتی دژە تیرۆریستی لە پانزە پارێزگاو بەئامانجی زەبر وەشاندن لە داڕشتی دراڤیی ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن کە تورکیا بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی دەزانێ، جێ بەجێ کرا.

حکومەتی رەجەب تەییب ئەردۆغان ، گولەن وەک داڕێژەری کودەتای ١٥ی ژوولای ساڵی٢٠١٦ی ڕابردوو تاوانبار کرد، بەڵام گولەن هەردەم ئەو تۆمەتەی ڕەت کردۆتەوە.

حکومەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان خوازیاری ڕادەست کرانی گولەن لە ئەمریکا بۆ تورکیایە.

حکومەتی رەجەب تەییب ئەردۆغان لەکاتی کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ژوولای٢٠١٦ لەدژ حکومەتی تورکیا، تائێستا زیاتر لە سەت و پەنجا هەزار کەسی زیندانی کردووە و یان لەسەر کاریانی لابردووە.