تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 16:16 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: هیچکەس مافی نیەگومان بکات لە نیەتەکانی تورکیا لە ئەدلیب

سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی کرد هیچ کەس مافی نیە لەبارەی نیردرانی هێزی سەربازی ئەم وڵاتە بۆ سووریا و سەقامگیر کرانیان لە ئەدلیب شک وگومان بکات وئەم مەسەلە بخاتە ژێر پرسیارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی سکانێوز. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بەمەکە سووریا لەگەڵ تورکیا سنووری هاوبەشیان هەیە وکەوایە تورکیا لەگەڵ مەترسیی زۆر ڕووبەڕوویە ، پیداگری کرد کە هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە بەرنامەی خۆیانیان لە ئەدلیبی سووریا هەیە . ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشە پیدان وتی: تورکیا لەگیڵ ئەدلیبی سووریا هاوسنوورە. ئێمە دەبێ کردەوەی خۆمان بۆ دابین کردنی ئەمنیەت لەبەر چاوبگرین . ئێمە نۆسەدو یازدە کیلومیتر لەگەڵ سووریا سنووری هاوبەشمان هەیە . ئەمە ئێمەین کە لە مەترسیداین کەوایە هیچ کەس مافی ئەوەی نیە لە نیاتی تورکیا شک وگومان بکات وئێمە لەبەر گرتنی تەگبیری ئاوەها بۆ پاڕاستینی ئەمنیەت مواخیزە بکات. سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها ئیدعای کرد تورکیا هەموو ڕۆژ ێک بە یاریکی نوێ لەلایەن کەسانێک ڕووبەڕوویە کە ناتوانن ئێمە لەبواری سیاسەت ، ئابووری ، دیپلۆماسی وسەربازی بەچۆک دابێنن. ئەوانەی کە لە ڕێکخراوەکانی ترۆریستی وەکوو ڕێکخراوی فتو وپەکەکە پشتیوانی دەکەن ، نەیانتوانیوە تورکیا بخەنە پەراوێزەوە. دەوڵەتی تورکیا ئەم دواییە هەڵمەتێکی لەدژی تاقمە ترۆریستەکان لە سووریا دەسپێکردووە وڕۆژی پێنج شەممە یش کاروانێک لە ترۆمبێلەکانی سەربازی لەگەڵ تیمەکانی ناس کردن لە ناوچەی باکووری ڕٶژئاوای سووریا سەقامگیر کرد.