گرتنی ئەندامانی داعش لە ئەستەموڵی تورکیا
تشرینی یهکهم 16, 2017 18:56 Asia/Tehran
پولیسی تورکیا باسی کرد لە گرتنی 39 کەس لە ئەندامانی تاقمی تێڕوڕیستی داعش لە شاری ئەستەمۆڵی ئەو وڵاتە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی هەواڵدەریی چین لە ئەستەموڵەوە لە نێوان کەسانی قۆڵبەست کراو 32 کەس لە هاووڵاتیانی وڵاتانی بیانی هەن کە ئەو کەسانە بۆ ڕاکێشانی هێز بو ناو گرووپی تێڕۆڕیستیی داعش لە سووریا و ئێراق چالاکیان هەبوو . پولیسی تورکیا هەروەها بە شێوەی هاوکات ڕۆژی دووشەمە لە 15 ناوچە لە شاری ئەستەمۆڵ لە تورکیا ئوپراسیونی بەڕێوە برد کە لەو ئوپراسیونە دا بڕێک بەڵگە لە حەشارگەی ئەندامانی تێڕۆڕیستی داعش دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا .