تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 14:29 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٨ ئەندامی پە کە کە دوا بە دوای پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق

سوپای تورکیا ڕایگەیاند دوا بە دوای پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی "زاب" لە باکووری عێراق، لانی کەم ٨ میلیشیای پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پە کە کە) کوژراون.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری رۆێتێرز، سوپای تورکیا ئەمڕۆ سێ شەممە  بە بڵاو  کرددنیی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە ئەو پەلامارە لە کاردانەوە بە کوژرانی دوو سەربازیی تورکیا  دوا بە دوای تەقینەوەی بۆمب لەم ناوچەیە ئەنجامی گرتووە .

 سوپای تورکیا پێش لەوە ڕایگەیاندبوو بە هۆی تەقینەوەی بۆمبایەک کە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پە کە کە) لە ناوچەی " زاب" لە باکووری عێراق چێندرابوو دوو سەربازی تورکیا کوژران و دوو سەربازیی دیکەیش بریندار بوون .

  پرۆسەی ئاشتی کوردەکان و دەوڵەتی تورکیا لە دیسەمبەری ساڵی ٢٠١٢ ەوە دەسپێکرا و لە ژوئیەی ٢٠١٥ راگیردرا و دوای ئەویش سوپا و هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) پەلامار بۆ سەر بنکەو مەتەرێزیی یەکتریان دەستپێکردەوە. بە گوێرەی ئامارە بڵاو کراوەکان  لە ژوئیەی ٢٠١٥ ەوە تا بە ئێستا لانیکەم شەشسەد هێزی ئاسایشی تورکیا و زیاتر لە حەوت هەزار ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پە کە کە)  کوژراون .

سەرپەیڤ