تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 20:55 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە باشووری تورکیا بە دانەبەر ئامانجی ترۆمبێلی هەڵگری هێزەکانی پۆلیس

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕودانی تەقینەوەی ترۆریستی لە دژی ترۆمبێلی هەڵگری ئەفسەرانی پۆلیس لە باشووری تورکیا هەواڵیاندا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، سەرچاوەکانی هەواڵی ئەمڕۆ سێشەممە لە تەقینەوەی ترۆریستی لە دژی ترۆمبێلی هەڵگری ئەفسەرانی پۆلیس لە باشووری تورکیا هەواڵیان دا. بەپێی نوسینی هەواڵدەری ڕوسی سپۆتنیک ئەم پەلامارە ترۆریستیە کە لەگەڵ تەقینەوەیەکی ترسناک هاوڕێ بوو ، ترۆمبێلێکی ئەفسەرانی پۆلیس لە شاری مرسین لە باشووری تورکیای دایە بەردەسڕێژ. هەواڵدەری ئاناتۆلی تورکیایش شوێنی ئەم تەقینەوەیان ناوچەی ینیسر لە شاری مرسین ڕاگەیاند. ئەم سەرچاوە هەواڵیە لە بوونی هێزە ئەمنیەتی وفریا گوزاریەکان لە شوێنی کارەساتەکە هەواڵی دا. بە پێی ڕاپۆرتەکانی سەرەتایی ئەم پەلەمارە ترۆریستی بووە. کەناڵیکی تەلەفیزیۆنی ژماری بریندارەکانی ئەم کارەساتەی دوازدە کەس ڕاگەیاندووە.