تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 10:12 Asia/Tehran
  • رەزامەندیی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ نوێکرانەوەی سێ مانگەی باری نائاسایی لەو وڵاتە

نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا بۆ شەشەمین جار پاش کودەتا بێ ئەنجامەکەی١٥ی ژوولای ٢٠١٦ لەو وڵاتە ڕەزامەندییان دەربڕی لەگەڵ نوێکرانەوەی سێ مانگەی باری لوتکەیی لە تورکیا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆلۆ، پەرلەمانی تورکیا رۆژی سێ شەممە گەڵاڵەی پێشنیارکراوی حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ نوێکردنەوەی سێ مانگی دیکەی دۆخی نائاسایی پەسەند کرد.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و پاشان ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیاش رۆژی ڕابردوو ڕەزامەندییان دەربڕی لەگەڵ نوێکرانەوەی سێ مانگی تری باری نائاسایی لەو وڵاتە کە ئەمڕۆ چوارشەممە کۆتایی پێ دێ.

ئەو گەڵاڵەیە ئێستاو پاش پەسەندکران لە پەرلەمانی تورکیا لە١٩ی ئۆکتۆبری ئەمساڵی زایینی جێ بەجێ دەکرێ.

پاش کودەتای بێ ئاکامی شانزەی ژوولای ساڵی رابردووی لەشکرییانی تورکیا لەدژ حکومەتی ئەردۆغان، بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەستیان کرد بە گرتنی بەرفراوان و بەکۆمەڵ لە نێو بەرەکانی سوپا، پۆلیس، دەزگەی دادەوانی، زانکۆکان، و کۆمەڵگای هونەرمەندان و نووسەران.

ئەوە لەکاتێکدایە کە قۆڵبەست کرانی زیاتر لە چل وحەوت هەزار کەس لە چوارچێوەی ئەو یاساوڕێسا دژوارەی باری نائاسایی و لەسەرکارلابردن و هەڵپەساردنی بەدەیان هەزار کەسیش لە پۆستەکانیان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، ڕەخنەوگازندەی توندی ولاتانی رۆژاوایی لەدژ حکومەتی ئەردۆغان هەڵخڕاند.

سەرپەیڤ