تشرینی یه‌که‌م 22, 2017 11:36 Asia/Tehran
  • هەوڵی تورکیا بۆ دانانی بنکەی سەربازی لە باکووری سووریا

مێدیاکانی تورکیا رایانگەیاند؛ دەوڵەتی ئەم وڵاتە هەوڵ دەدات بۆ دانانی بنکەی سەربازی لە باکووری سووریا بە بیانووی کۆنترۆڵ کردنی هێزە چەکدارەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا؛ ڕۆژنامەی "یەنی شەفەق" لە ڕاپۆرتێکدا بانگەشەی کرد: شاری ئەدلیب لە باکووری سووریا  پێویستی بە پاراستن هەیە و سوپای تورکیا بەم مەبەستە و لە پێناو تەسکتر کردنەوەی بازنەی گەمارۆی هێزە کوردەکانی نەیاری ئانکارا کە لە عەفریندا سەقامگیرن، بەنیازی دانانی ٨ بنکەی سەربازی لە ئەدلیبدایە.

ئەم ڕۆژنامەی نزیک بە دەوڵەتی تورکیا هەروەها نووسی: ١٤ خاڵی زێرەڤانی(بینۆگە) دیکە بۆ کۆنترۆڵی زیاتری شاری ئەدلیب لە لایەن سوپای تورکیاوە دادەنرێ.

وێرای ناڕەزایەتی دەربڕینی بەردەوامی دەوڵەتی سووریا، سوپای تورکیا لە یەک  هەفتە لەمەوبەرەوە لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژاوای سووریا تێپەڕیوە و لە چەن ناوچەیەکی پارێزگا و شاری ئەدلیبدا سەقامگیر بووە.

چەن کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوە و پەرلەمانی سووریا ، سەقامگیر بوونی هێزی سەربازیی تورکیا لە پارێزگەی ئەدلیبیان بە نایاسایی و هەڕەشەیەک لە سەر ئاسایشی نەتەوەیی سووریا وەسف کردووە و رایانگەیاند کە هاتنی هێزی تورکیا بۆ نێو خاکی سووریا کردەوەیەکی نایاسایی و دژ بە دەسەڵاتدارێتیی  و سەورەیی نیشتمانیی ئەم وڵاتەیە.

تورکیا بانگەشە دەکات سەدان کەس لە هێزەکانی ئەم وڵاتە بە چوونە نێو ناوچەگەلێک لە پارێزگاکانی ئەدلیب، بەنیازی دیاری کردنی ناوچەیەکی ئەمن و بەدوور لە شەڕ و پێکدادان لە چوارچێوی "ڕێککەوتننامەی ئاستانەی شەش"دان و بەم پێیەش خەریکی دامەزران لە ناوچەکانی ڕۆژاوای شاری  ئەدلیبن.

 

سەرپەیڤ