تشرینی یه‌که‌م 22, 2017 11:55 Asia/Tehran
  • ناوەندی چاوەدێریی بانکیی تورکیا دەنگۆی سەبارەت بە بایکۆت کرانی ئێرانی وەدرۆ خستەوە

ناوەندی چاوەدێری بانکیی تورکیا ناسراو بە BDDK بە داوا کردن لە بیر و ڕای گشتیی ئەم وڵاتە سەبارەت بەوەی کە نابێ بایەخ بدەن بە بانگەشەکانی سەبارەت بە ناوەندە دارایی و فاینەنسەکانی تورکیا، وتیشی: بانکەکانی ئەم وڵاتە زۆر بە باشی خەریکی چالاکین.

وێدەچی بەیاننامەی ڕۆژی شەممەی BDDK لە وەڵام بە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی "خەبەر تورک" بڵاو بۆتەوە کە بانگەشەی کردبوو شەش بانکی تورکیا لەبەر بنپێ کردنی چوارچێوەکانی بایکۆتەکانی ئێران ، لە لایەن کاربەدەستانی ئەمریکاییەوە غەرامەی قورسیان بە سەر دادەسەپێندرێ.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: "ئێمە  بیر و ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم راپۆرتانە کە بە کردەوە دەنگۆی بێ بنەما سەبارەت بە بانکەکانی ئێمەن، بە پێی بەڵگە  یان ڕاستییەکان نین ونابێ بایەخیان پێ بدەن."

ڕۆژنامەی "خەبەرتورک"ی تورکیا ڕۆژی شەممە بە گێڕانەوە لە ژێدەرە بانکییە باڵاکانی ئەم وڵاتە رایگەیاندبووە کە ئەگەری زۆرە کاربەدەستانی ئەمریکا چەندین ملیار دۆلار غەرامە داسەپێنن بە سەر شەش بانکی تورکیا لەبەر بنپێ کردنی چوارچێوەکانی بایکۆتەکانی دژ بە ئێران.

هەروەها دوو بەرپرسی باڵای ئابووری لە تورکیا بە ڕۆیتێرزیان وتووە تورکیا هیچ وشدارێکی لە لایەن ئەمریکاوە سەبارەت بەم بایکۆتانە پێ نەدراوە.

ڕۆژنامەی "خەبەرتورک" ناوی ئەم شەش بانکەی کە پێشبینی دەکرێ غەرامەی قورسیان بە سەر داسەپێندرێ، نەدرکاندووە.

کاربەدەستانی ئەمریکایی لە ساڵانی ئەمدواییەدا غەرامەی قورسیان داسەپاندووە بە سەر ژمارێک بانکی جیهانی بە بیانووی بنپێ کردنی چوارچێوەکانی بایکۆتەکانی دژ بە ئێران و ژمارێک وڵاتی دیکە.

سەرپەیڤ