تشرینی یه‌که‌م 23, 2017 12:54 Asia/Tehran
  • داخوازیی هەمدیسانی تورکیا لە ئەمریکا بۆ ڕادەست کردنی گوێلەن

وەزیری دادی تورکیا جارێکی تر داوای لە کاربەدەستانی ئەمریکا کرد کە فەتحوڵڵا گوێلەن هۆکاری کودەتا سەرنەگرتووەکەی 15ی ژولای 2016 ی تورکیا ڕادەستی ئەم وڵاتە بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ئاناتۆلی عەبدولحەمید گوڵ لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ هەواڵنێران لە ئانکارا هەروەها پێی داگرت: خۆ بواردنی کاربەدەستانی ئەمریکی لەمەڕ ڕادەست کردنی فەتحوڵڵا گولەن هۆکاری کودەتا سەرنەگرتووەکەی 15ی ژولای 2016 ی تورکیا  لە کاتێکدایە کە ئانکارا تەواوی ئەو بەڵگانەی کە دەربڕی دەست هەبوونی فەتحوڵڵا گوێلەن لە کودەتا سەرنەگرتووەکەی 15ی ژولای 2016 ی تورکیا بووە ڕادەستی کاربەدەستانی ئەمریکای کردووە.

پێشتریش مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند بوو: خۆبواردنی ئەمریکا لە ڕادەست کردنی فەتحوڵڵا گوێلەن کە تۆمەتی دەست هەبوون لە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی تورکیای لە سەرە شوێن لە سەر پەیوەندییەکانی ئانکاراو واشێنگتۆن دادەنێت.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئانکارا دەبێ بەڵگەی ئاشکرای بۆ دەست هەبوونی گوێلەن لەو کودەتایەدا هەبێت.

ڕاپێچ کرانی نەیاران لە تورکیا بە تۆمەتی دەست هەبوون لە کودەتادا بووەتە بابەتێکی باو لەم وڵاتە و دەوڵەتی ڕەجەب تەیب ئەردوغان لە کاتی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ژوئیەی 2016 هەتاکوو ئەمڕۆ پتر لە سەدوسی هەزار کەسی زیندانی کردووەو یان لە سەر کار لایبردوون

ساڵێک دوای کودەتا سەرنەکەوتووەکەی 15ی ژوئیەی ساڵی 2016ی تورکیا، هێشتاش شەپۆلی گرتن و ڕاپێچ کردنی خەڵک بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تاقمەکەی گولەن کە دەوڵەتی ئەردوغان تۆمەتی ڕێکخستنی کودەتاکەی خستووەتە سەر بەردەوامە.

 

.

 

سەرپەیڤ