تشرینی یه‌که‌م 26, 2017 09:53 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی تورکیا بۆ  بنیات نانەوەی عێراق

" رەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بۆ بنیات نانەوەی عێراق یارمەتیی دەوڵەتی بەغدا ئەدات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ئەردوغان ئێواڕەی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ حەیدەر عەبادی  سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: هەموو ناوچەکانی  زەبر وێکەوتوو  لە عێراق چێدەکرێنەوە و تورکیایش بەشداری دەکات لە بنیات نانەوەی ئەو وڵاتە .  "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" لەو پرێس کۆنفرانسە دا  بە باسکردنی ئەوەی کە تورکیا بۆ دامەزراندنی ئاشتی لە ناوچەکە کردەوەی پێویست ئەنجام ئەدات ، وتیشی: لە بواری ئاسایشی سنوورەکانی زەمینی و پرۆسەی هەناردەی نەوت لەگەڵ دەوڵەتی عێراق هاوکاری دەکەین.  ئەردوغان بە ئاماژە بە وەی کە تورکیا بەردەوام لاگری سەروەریی عێراق بووە ، وتیشی: هەرێمی کوردستانی عێراق کاردانەوەی ئەرێنی نەبووە بەرامبەر  بە وشداری دانەکانی ئانکاراو تورکیایش بڕیاری گرت بۆ بایکۆتکردنی ئەو ناوچەیە .

 کۆپرسی جیابوونەوە لە هەریمی وکردستانی عێراق سەرەڕای نەیاریەتی جیهانی وکاردانەوەی بەبڕشتانەی دەوڵەتی عێراق ٢٥ سێپتەمەبەری ٢٠١٧ لە سەر پێداگریی " مەسعوود بارزانی" بەڕێوە چوو . وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش ٢٩ سیپتەمبەر لە یادداشتێکی فەرمی بۆ بالوێزخانەکانی ئێران و تورکیا لە بەغدا، لەو دوو وڵاتە داوای کرد وێڕای داخستنی هەموو بوارگە سەرسنوورییەکانیان لە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق، سات وسەودای نەوتی لەگەڵ ئەو ناوچەیە ڕابگرن. سەرۆک  وەزیرانی عێراق رۆژی چوارشەممە گەییشتە ئانکارا و لە درێژەی سەفەرەکەی بۆ تورکیا لەگەڵ " بنعەلی ییلدریم" سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەیش دیداری کرد . عابدی ئێواڕەێ چوارشەممە دوای دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی تورک بۆ دیدار و وتوویژ لەگەڵ کاربەدەستە ئێرانییەکان گەییشتە تاران .

سەرپەیڤ