تشرینی دووه‌م 04, 2017 10:24 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئەردۆغان لەسەر ئەگەری بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە جرابلۆس و ئیدلەبی سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا بەپێداگری لەسەر درێژەی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکان، باسی ئەگەری بەڕێوە چوونی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتەی کرد لە شارەکانی جرابلۆس و ئیدلەبی سووریا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی تی ئاڕ تیی تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان دوێنێ هەینی لە شاری مانیسا پێی داگرت؛ هێزەکانی سوپای تورکیا ، گرووپە تیرۆریستییەکان لەناو سنوورەکانی سووریاو هەروەها ئێراق دەکەنە ئامانج، چونکە ئانکاڕا چاوەڕوان نابێ ئەو گرووپە تیرۆریستیانە بێنەنێو خاکی تورکیا.

ناوبراو هەروەها ئیدیعای کرد؛ بێتوو بەرپرسانی وڵاتانی سووریاو ئێراق لەوبارەوە هەنگاونەنێن، هێزەکانی سوپای تورکیا، تیرۆریستان لەناو سنووری ئەو وڵاتانە لەناودەبەن.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، خوازیاری کۆتایی هێنانی وڵاتانی ئوروپایی بەداکۆکی لە تیرۆریستان بوو.

پاش شکستی بەدوای یەکی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق و سووریا، بەشی زۆری ئەندامانی ئەو گرووپە تەکفیرییە، بەرەو تورکیا هەڵاتوون.

بەرپرسانی تورکیا لەکاتێکدا بانگەشەی بەرەنگاربوونەوەی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەخاکی وڵاتانی ئێراق و سووریا دێننە ئاراوە کە لەبارودۆخی ئێستادا تیرۆریستانی داعش هەروا لە تورکیا چالاکن.

سەرپەیڤ