داکۆکیی پارتی کۆماریی گەلی تورکیا لە فەلەستین
سەرۆکی پارتی کۆماریی گەلی تورکیا لەسەر دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، کەماڵ قلیچدار ئوغلو لە سەدەمین ساڵڕۆژی دەرکرانی بەیاننامەی بالفور لە نامەیەک دا بۆ مەحموود عەباسی سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین پێداگری کرد : داکۆکی کردن لە دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختایەتی قودسی ڕۆژهەڵاتی بەرپرسایەتی مێژوویی کۆمەڵگەی نێونەتەوەییە .
ئوزتورک ییلماز جێگری سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەل کە سەفەری راموڵڵای کردووە نامەی کەمال قلیچدار ئوغلوی ڕادەستی مەحموود عەباس کرد .
سەرۆکی پارتی سەرەکیی نەیاری دەوڵەتی تورکیا لەم نامەیە دا وتی : ئەم پارتە لە هەموو هەوڵەکان بۆ دەستەبەرکردنی دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی بە پێتەختایەتی قودسی ڕۆژهەڵاتی و لە چوارچێوەی سنوورەکانی ساڵی 1967ی زایینی داکۆکی دەکات .
بەیاننامەی بالفور وەک بەڵگەوسەنەدێکە کە دووهەمی نوامبەری ساڵی 1917 لەلایەن ئارتور جەیمز بالفور وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی بەریتانیا دەرکرا و بەپێی ئەم بەڵگەیە، بەریتانیا و هەروەها سەربانی بزووتنەوەی جیهانیی زایۆنیزم و نوێنەرانیان لە بەریتانیا و ئەورووپا بەڵێنیان دا داکۆکی بکەن لە پێکهاتنی ڕژێمێکی جوو لە سەرزەوینی فەلەستین .