کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر داکۆکی ئەمریکا لە داعش
تشرینی دووهم 16, 2017 11:36 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک باسی هەڵاتنی تیرۆریستانی داعش لە شاری رەقە لە باکووری سوریا بە یارمەتی کوردەکانی ژێر داکۆکی ئەمریکای کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی حوڕییەتی چاپی تورکیا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەمریکا بە یارمەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سوریا واتە پەیەدە ، تیروریستانی داعشی لە شاری رەقە لە باکووری سوریا، بەهەڵاتن داوە.
بەرلەمەش تورکیا ڕایگەیاند بوو ، یەکەی بەرگری گەلی یەپەگە بە هاودەستی ئەمریکا، تیرۆریستانی داعشی بە ئامانجی داگیرکرانی شاری رەقە ناردووەتە سوریا.
حەڤدەی ئوکتوبەری ڕابردوو، هێزی دیمۆکراتیکی سوریا کە لە ژێر داکۆکی ئەمریکان، ڕایانگەیاندووە شاری رەقەیان لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش ئازاد کردووە.