تشرینی دووه‌م 17, 2017 09:43 Asia/Tehran
  • بەردەوامی گرتن و لەبەند کردن لە تورکیا بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ گولەن

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی گرتن و لەبەند کردنی بەربڵاو لە تورکیا دەکەن بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ گولەن و کودەتای بێ ئاکامی ساڵی ڕابردووی ساڵی ڕابردوو ٢٠١٦ دژ بە ئانکارا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلعالەم؛ هێزی ئەمنیی تورکیا لە نوێترین گیرانەکانی خۆی، ١٣٦ کەس لە چەندین بەرپرسی پێشووی پۆلیس، هێزی سەربازی و مامۆستای ئەم وڵاتەی بە تۆمەتی دەستێدابوون لە کودەتای بێ ئاکامی ساڵی رابردوویی ٢٠١٦ی دژ بە دەوڵەتی تورکیا و گرووپی گولەن گیران.

هەواڵدەریی ئاناتوولیش راپۆرتی دا؛ دادستێنی گشتیی ئانکارا بڕیاری گیرانی ١٠٨ کەس لە ئەفسەرانی پێشووی ئاسایشیی تورکیا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گولەن لە سەرانسەری ئەم وڵاتە دەکرد کە دوابەدوای دەرکرانی ئەم گرێبەستە، پۆلیسی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات لە ٣٠ پارێزگەدا، "یوکسەل چلیک" سەرۆکی پێشوی پۆلیسی ئاسایشی ئانکارای هاوڕێ لەگەڵ ٨٠ کەسی قۆڵبەست کرد.

ئۆپەراسیۆنی گرتنی تۆمەتباران درێژەی هەیە.

دەوڵەتی تورکیا بڕوای ئەوەیە "فەتحڵلا گولەن" بە دزە کردنە نێو دام و دەزگەکانی دادەوانی، سەربازی، فێرکاری و هەروەها ناوەندە دەوڵەتییەکان، کودەتای بێ ئاکامی ١٥ ژولایی وەڕێخستووە. بەڵام گولەن ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

لە پرۆسەی پاکتاو کردنی دام و دەزگەکانی تورکیا دوابەدوای کودەتای بێ ئاکامی دژ بە دەوڵەتی ئاکارا تا ئێستا، دەیان هەزار ئەفسەری سوپا، پۆلیس و چینەکانی دیکەی کۆمەڵگە گیراون و یان لە سەر کارەکانیان لابراون.

 

سەرپەیڤ