تشرینی دووه‌م 17, 2017 14:44 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ڕۆژاوای ئێران لە ئانکارا

ڕێ و ڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ڕۆژاوای ئێران بە ئامادەبوونی باڵیۆز و ئێرانیانی دانیشتووی تورکیا لە ئانکارا بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەم ڕێ و ڕەسمی پرسەو سەرەخۆشییە لە یانەی ڕۆشنبیریی ئێراندا لە ئانکارای پێتەختی تورکیا بەڕێوە چوو.

بەشدار بووان بە تازیەداری کردن بە بۆنەی ساڵڕۆژی وەفاتی حەزرەتی محەممەد مستەفا(د.خ)  و ئیمامانی شیعە (د.خ). هاوخەمییان دەربڕی بەرامبەر بە بنەماڵەی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژاوای ئێران.

پێشتر بەرپرسانی باڵای تورکیا لەوان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بە سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە وکەس وکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژاوای ئێران و هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ دەوڵەت و گەلی ئێران، باسی ئامادەیی وڵاتەکەی کردبوو بۆ ناردنی یارمەتی بۆ بومەلەرزەلێدراوەکان.

بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی 7 پۆیینت سێ ڕیختەر شەوی دووشەممە ١٢ی نۆڤەمبەر ناوچە ڕۆژاواییەکانی ئێران و هەروەها ڕۆژهەڵاتی ئێراقی هەژاند.

دوایین ڕێژە و ئامار سەبارەت بە گیان لە دەستداوانی ئەم بومەلەرزەیە لە ئێران تا ئیستا گەیشۆتە زیاتر لە ٤٣٠ کەس و ژماری بریندارانیش بە زیاتر لە ٧ هەزارو  ٨١٧ کەس ڕا گەیەندراوە.