تشرینی دووه‌م 17, 2017 16:08 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو سەربازی تورک لە شەڕ وپێکدادادن لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە

ڕۆژنامەی حورییەت لە ماڵپەڕەکەی ڕایگەیاند؛ دوو سەربازی سوپای تورکیا دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لەناوچەی ئاوەشیان-بازیان و دەورووبەری سنوورەکانی باکووری ئێراق کوژران و سەربازێکیش بەتوندی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی ئیرناو بەگێڕانەوە لەماڵپەڕی ڕۆژنامەی حورییەت، سەربازانی سوپای تورکیا لەکاتی گەشت لێدان و پشکنینی ناوچە سنورییەکانی ئاوەشیان و بازیان لەگەڵ هێزەکانی پەکەکەدا بەرەوڕوو بوونەوە کە پاش تێکهەڵچوون لەگەڵیاندا ، دوو سەربازی تورک کوژران و سەربازێکیش بەتوندی بریندار بوو.

بەپێی نووسینی ئەو مێدیایە، هەروەها پاش بۆردومانی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لەناوچەی ئاگری، سێ چەکداری پەکەکە کوژران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) کە زیاتر لە سی ساڵە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی تورکیا لەشەڕدایە، نزیک بە حەوت مانگ لەوەپێش لەدژ حکومەتی تورکیا شەڕی ڕاگەیاند.

سوپای تورکیا لە زستانی ڕابردووەوە بۆ سەرکوت کردنی پەکەکە ، ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی لەناوخۆ و دەرەوەی خاکی ئەو وڵاتە بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان دەس پێ کردووە.