تشرینی دووه‌م 17, 2017 17:47 Asia/Tehran
  • وادەو بەڵێنی درۆینەی ئەمریکا بە تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا پێی داگرت؛ ئەمریکا بە دانی وادەی درۆ لەمەڕ هەڵس و کەوتی سەربازی لەگەڵ پارتی یەکێتی دیموکراتیک(پەیەدە)ی سووریا تائێستا ١٤ پێگەی سەربازی بۆ خۆی لە سووریا بەدیهێناوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن؛ رەجەب تەییب ئەردۆغان لە وتاردانەکەی لە ئانکارا وتی: ترەمپیش وەک باراک ئۆباما چەندین جار وادەکانی لەمەڕ هەڵس وکەوت لەگەڵ پارتی یەکێتی دیموکراتیک جێ بەجێ نەکرد و لەگەڵ ناوە نوێکەی واتە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لەتەعامول وهاریکاری دایە و سێ هەزار و٥٠٠ لۆریی هەڵگری یارمەتییە سەربازییەکان لەئێراقی ڕەوانەی باکووری سووریا کردووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: هەر ئەو کەسانەی گرووپی ڕەشەکوژی داعشیان پێکهێنا، گرووپی تیرۆریستیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک(پەیەدە)شیان دامەزراندو دەیانویست بەهاندانی ناوچەی باکووری ئێراق بەراگەیاندنی جیابوونەوە، ناجێگیریی لەو وڵاتە بەدی بێنن.

ئەردۆغان وتی: بەهیچ لەونێک لەگەڵ کەسانێکدا کە هەوڵ دەدەن لولەی چەکەکانیان بەرەو تورکیاو گەلی ئەم وڵاتە بگرن و لەگەڵ کەسانێکیش دا کە لەهەوڵی پیلانگێڕیی لەدژ تورکیا بن، بەنەرمی ناجوڵێینەوە.

ناوبراو وتیشی: زۆربەی ئەو دەسەڵاتانەی ئیدیعا دەکەن لەدژ داعش شەڕ دەکەن، لەڕاستیدا خۆیان ئەو گرووپەیان پێکهێناو چەکەمەنییان دەخەنە بەردەست و یارمەتییان دەدەن بۆیە دەبێ شاری عەفرین لەباکووری رۆژاوای سووریا لەتیرۆریستانی پەیەدە پاکتاو بکەین.

ئەردۆغان هەروەها وتی: پێبەندنەبوونی ئەمریکا بە بەڵێنییەکانی لەبارەی پەیەدە، بووە هۆی بێهیوا بوونی تورکیاو زۆرێ لەو گرفتانەی دەبێ لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چارەسەر بکرێ، لەلایەن واشنگتۆنەوە تووشی بنبەست بوو.

سەرپەیڤ