تشرینی دووه‌م 18, 2017 13:00 Asia/Tehran
  • تورکیا: کردەی بەرپرسانی مانۆڕی ناتۆ لە نەرویژ، جێی داخ ومەخابنی بوو

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا کردەی دوژمنکارانەی دوو کەس لە فەرمانبەرانی مانۆڕی سەربازیی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور(ناتۆ)ی لەدژ دامەزرێنەر و سەرۆک کۆماری تورکیا بەکردەیەکی جێی داخ و مەخابنی ناوبرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر؛ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دوێشەو(هەینی)، بڵاوبوونەوەی هەندێ وێنەی مستەفا کەماڵ ئاتاتورک دامەزرێنەری کۆماری تورکیا لەریزی دوژمنانی هاوپەیمانیی ناتۆ و هێنانەدی ئەکانتێکی ساختە بەناوەرۆکی دوژمنکارانە لەژێر ناوی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی بە کردەیەکی جێی داخ ناوبردو ڕایگەیاند؛ رەوتی سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو دوو کردە بەجیددی و شێلگیرانە پێوشوێن دەگرێ.

لەو بەیاننامەدا هاتووە؛ ئەو کردە جێی داخە، کردەیەکی نائەخلاقی و قەبووڵنەکراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە یێنس ستولتنبرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ لەدیدار لەگەڵ خلوسی ئاکار سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا، خۆی لەبارەی ئەو ڕووداوە، داوای لێبوردنی کرد.

سەرۆک کۆماری تورکیا لەکاردانەوە بەو کردە دوژمنکارانانە فەرمانی دا، چل کەس لەهێزی سەربازیی تورکیا لەمانۆڕی ناتۆ بچنەدەر.

لەدوا ڕۆژی ئەو مانۆڕە(هەینی) تێکنیسیەنێک وێنەیەکی مستەفا کەماڵ ئاتاتورکی خستە نێو وێنەکانی دوژمن لەسەر سیبلی تیرهاویشتن.

لە کردەیەکی دیکەدا، ئەفسەرێکی بەڕەگەز تورکی سوپای نەرویژ بەسازکردنی ئەکانتێکی ساختە لەژێرناوی سەرۆک کۆماری تورکیا لەتۆڕە کۆمەڵایەتییە ناوخۆییەکانی ناتۆ، لێدوانی دوژمنکارانە لەدژ ئەو هاوپەیمانییەی خستە ئەستۆی ئەردۆغان.