تشرینی دووه‌م 18, 2017 13:05 Asia/Tehran
  • راوێژکاریی جابریی ئەنساری لە ئانکارا

یاریدەری عەرەبی و ئەفریقایی وەزیری دەرەوەی ئێران لەئانکارا لەگەڵ جێگر و یاریدەری ناوچەیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دیدار و وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، حوسین جابری ئەنساری دوێنێ هەینی لەئانکارا لەگەڵ ئومید یالچین جێگری وەزیری دەرەوەو سەدات ئونال یاریدەری ناوچەیی وەزیری دەرەوەی تورکیا دیدار و لەبارەی دواگۆڕانکارییەکانی سووریاو دانوستانەکانی رەوتی ئاستانە وتووێژ و ڕاوێژی کرد.

سەفەری یاریدەری عەرەبی و ئەفریقایی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئانکارا پاش ڕاوێژکارییەکانی لە مۆسکۆ و دەمشق لەبارەی قەیرانی سووریا و دوا گۆڕانکارییەکانی ڕەوتی ئاستانە ئەنجامی گرتووە.

بڕیارە، کۆبوونەوەی کارناسانی باڵای ئێران، تورکیاو ڕووسیا وەک سێ وڵاتی گەرەنتیکاری رەوتی دانوستانەکانی ئاستانە ئەمڕۆ شەممە(١٨ی نۆڤمبەر) لەتاران، بەڕێوە بچێ.

دانیشتنی پێوشوێن گرتنی ڕەوتی دانوستانەکانی ئاستانە هەروەها بڕیارە لەئاستی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، تورکیاو ڕووسیا رۆژی یەکشەممە١٩ی نۆڤمبەر لەئانتالای تورکیاو کۆبوونەوەی سەرانی ئەو سێ وڵاتە رۆژی چوارشەممە٢٢ی نۆڤمبەر لەسوچی ڕووسیا بەڕێوە بچێ.

ڕەوتی ئاستانە لەسەر دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیاو تورکیا بەئامانجی چارەسەریی سیاسیی قەیرانی سووریا پێکهاتووەو تائێستا حەوت خول لەدانوستانی سووری-سووری لەئاستانە،ی پایتەختی قەزاقستان بەڕێوە چووە.

"ڕەوتی ئاستانە" کارتێکەرترین ڕەوت لەچارەسەریی قەیرانی سووریا بووە کە بەدەر لە ئیرادەی حکومەتی ئەمریکا سەری گرتووە و هەروا دانیشتنەکانی بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ