تشرینی دووه‌م 18, 2017 13:29 Asia/Tehran
  • گونجێندرانی ناوی ئەردۆغان لەنێو پێڕستی دوژمنانی ناتۆ، تورکیا لە مانۆڕی ناتۆ هاتەدەر

پاش ئەوەی ناوی سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێڕستی دوژمنانی ناتۆ لە مانۆڕێکی ئەو هاوپەیمانییە سەربازییە پێشاندرا، تورکیا هێزەکانی لەو مانۆڕە بردۆتە دەر.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی تەسنیم بەگێڕانەوە لە رۆیتەرز، بڵاوبوونەوەی ناوی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەپێڕستی دوژمنان لە پوستەری مانۆڕی ناتۆ، بووەتە هەراوهۆریایەکی نوێ لەپەیوەندییەکانی ئانکاراو ڕۆژاوا.

ئەردۆغان فەرمانی چوونەدەری هێزە سەربازییەکانی تورکیا لەو مانۆڕەی دەرکردووە کە لە نەرویژ خەریکبوو بەڕێوە دەچوو، و چل سەربازی تورک لە مانۆڕە هاتوونە دەر.

ئەو ڕووداوە بووەتە هۆ تاکوو ناتۆ و ئۆسلۆ بەفەرمیی داوای لێبوردن بکەن.

تورکیا، دووهەم سوپای مەزنی هەیە لەنێوان وڵاتانی ئەندامی ناتۆ پاش ئەمریکاو لەگەڵ ئێران، ئێراق و سووریاش هاوسنوورە، بۆیە ئەو وڵاتە گرینگایەتی ستراتژیکی زۆری بۆ ناتۆ هەیە. بەڵام پەیوەندییەکانی ناتۆ و یەکێتی ئوروپا لەگەڵ تورکیا لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو، تێکچووەو ئاڵۆز بووە.

ئەردۆغان لەوبارەوە جەختی کرد: "پوستەری دوژمن" کە ناوی من و مستەفا کەماڵ ئاتاتورک دامەزرێنەری تورکیای مۆدێرنی لەمانۆڕێکی فێرکاری لە نەرویژ پێشان داوە، بووەهۆ تاکوو فەرماندەری سوپاو وەزیری یەکێتی ئوروپای تورکیا بڕیاربدەن هەموو سەربازەکان لەو مانۆڕە ببەنەدەر.

بڕیاری تورکیا بۆ کڕینی سیستەمەکانی بەرگریی مووشەکیی ئێس٤٠٠ لە ڕووسیا بووەتە مایەی نیگەرانی ئەندامانی ناتۆ.