تشرینی دووه‌م 18, 2017 18:02 Asia/Tehran
  • زەریف یەکشەممە دەچێ بۆ تورکیا

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سبەێنێ یەکشەممە بۆ ڕاوێژکاری لەگەڵ هاوتایانی تورک وڕووسی خۆی لەبارەی دوایین گوڕانکاریەکانی سووریا سەفەر دەکات بۆ تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " محەممەد جەوادی زەریف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، مەولوود چاووش ئۆغلۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا وسرگئی لاوروف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا بڕیارە لە کۆبوونەوەی یەک ڕۆژە لە ئانتالیا ی تورکیا لە بارەی ڕەوتی کۆبوونەوەکانی ئاستان وتووێژ بکەن. تارانیش ئەمڕۆ شەممە میوانداری وتووێژەکانی سێ لایەنەی ئێران ، ڕوسیا وتورکیا لە بارەی ڕەوتی وتوووێژەکانی ئاستانە لە ئاستی کارناسیی دایە. سەرۆک کۆمارانی کۆماری ئیسلمی ئێران، تورکیا وڕووسیا یش چوارشەممە بیست ودووی نوامبەر لە شاری سوچی ڕوسیا لەبارەی دوایین گوڕانکاریەکانی سووریا وتووێژ دەکەن. هەتا ئێستاکە خۆلی وتووێژەکان ئاستی باڵا لە ئاستانە ی پێتەختی قەزاقستان بە بەشداری شاندەکانی دەوڵەتی سووریا ، ناڕازیانی چەکدار ی قەبوڵ کەری پەیمانی ئاگر بەسی گشت داگرووڵاتانی ئێران ، ڕوسیا وتورکیا وەکوو دەستەبەر کەری ئاشتی لە سووریا بەرێوەچووە. ئاکامی سەرەکی ئەم وتووێژانە بەدی هێنانی ناوچەکەم کێشە لە سووریا بووە. ئەم وتووێژانە بە دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران وهاوکاری ڕوسیا وتورکیا بە مەبەستی دامەزرانی ئاشتی لە سووریا بەڕێووە چووە.

سەرپەیڤ