تشرینی دووه‌م 24, 2017 10:14 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی توندی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وڵاتانی ئەورووپایی و ناتۆ

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیداریدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا، وڵاتانی ئەورووپایی لەبەر گرتنە بەری سیاسیی نگەتیڤ بەرامبەر بە تورکیا دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "مەولوود چاوش ئۆغڵوو"ی وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە لە دیداری "ئەنجلینۆ ئاڵفانۆ" وەزیری دەرەوەی ئیتالیا لە شاری ڕۆم ڕایگەیاند: وڵاتانی ئەورووپایی دەبێ لە جیاتی ئەوەی ئانکارا بە هاوپەیمانی خۆیان بزانن وەکوو دوژمنێک پێناسەی دەکەن.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: ژمارێک وڵاتی ئەورووپایی خۆیان بە خاوەنی ئەورووپا دەزانن و ڕێگا نادەن وڵاتانی دیکە ببنە ئەندامی ئەم یەکێتییە.

دوابەدوای کودەتای بێ ئاکامی ساڵی رابردو و دواهاتەکانی لە تورکیا، پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و وڵاتانی ڕۆژاوایی ڕووی لە ساردبوون ناوە. تورکیا هەروەها لەبەر کڕینی چەک و کەرەستەی بەرگریی ئاسمانیی لە ڕووسیا، بەردەوام لە لایەن وڵاتانی ئەندامی ناتۆوە کەوتۆتە بەر ڕەخنە و گازندەیەکی بەربڵاو.

ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ) لەبەر سوکێتی کردن بە تورکیا لە مانۆڕی سەربازیی هەفتەی ڕابردوو لە نەرویژ،  ناچار بووە بەوەی داوای لێبووردن لە ئانکارا بکات. لەم مانۆرە سەربازییەدا کە لە وڵاتی نەرویژ بەڕێوە چوو، تورکیا زیاتر وەکوو دوژمنی ناتۆ پێناسە کرابوو، تا ئەوەی کە وەکوو هاوپەیمانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ