تشرینی دووه‌م 24, 2017 13:52 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی دەیەمین کۆبونەوەی کۆڕی گشتیی پەرلەمانە ئاسیاییەکان لە ئەستەموڵ

دەیەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی پەرلەمانەکانی ئاسیا شەوی هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە ئەستەموڵی تورکیا کۆتایی هات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ لە بەیاننامەی کۆتایی دەیەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی پەرلەمانەکانی ئاسیا لە ئەستەموڵ بە پێشوازی لە سەرکەوتنەکانی ئەمدواییە لە سووریا و ئێراق و شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش، جەخت کراوە لە سەر پێویستیی درانی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە خەڵکی ئەم دوو وڵاتە.

لەم بەیاننامەیەدا هەروەها پێداگری کراوە لە سەر پێویستیی لێکۆڵینەوەی ڕوون و شەفاف لە بواری بنپێکرانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە موسڵمانانی ڕووهینگیایی لە وڵاتی میانمار و بەڕێ کرانی لێژنەیەکی ڕاستیدۆز لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ ناوچەی ڕاخین.

ئەندامانی لێژنەی پەرلەمانیی ٤٢ وڵاتی بەشدار لە دەیەمین کۆڕی کۆبوونەوەی پەرلەمانە ئاسیاییەکان لە بەیاننامەی کۆتایی خۆیدا ، بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە نالەبار بوونی باروودۆخی مرۆیی لە یەمەن، جەختیان کرد لە سەر پێویستیی پارێزرانی یەکپارچەیی خاکی ئێراق.

دەیەمین کۆڕی کۆبوونەوەی پەرلەمانە ئاسیاییەکان  ڕۆژی سێشەممە لە ئەستەموڵ دەست پێ بوو و شەوی هەینی کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.

سەرپەیڤ