کانونی یه‌که‌م 04, 2017 21:19 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئەردۆغان بە دادگەیی کرانی جێگری بەڕێوەبەرایەتی ئیجرایی هالک بانکی تورکیا لە ئەمریکا

سەرۆک کۆماری تورکیاوتی: ئەم وڵاتە لە بەرانبەر باج خوازیەکانی کاربەدەستانی ئەمریکا لە هەمبەر دادگەیی کرانی یەکێ لە جێگرانی بەڕێوەبەرایەتی ئیجرایی هالک بانکی تورکیا تەسلیمی ئەمریکا نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز " ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " ئەمرۆ دوشەممە دوابەدوای ئیدعاکانی کاربەدەستانی ئەمریکا لەدژی " محەممەد حاکان ئاتیلا' یەکێ لە جێگرانی بەڕێوەبەرایەتی ئیجرایی هالک بانکی تورکیا وهەروەها دەوری دەوڵەتی ئانکارا بەتاوانی دەوردانی بایکوتەکان پیداگری کرد: ئانکارا تەسلیمی زێدە خوازیەکانی کاربەدەستانی ئەمریکا لەم دۆسیەیە نابێت. دادئەستێنی ئەمریکا بە تازەیی " زەفەر چاغلایان " وەزیری ئابووری پێشووی تورکیا و" محەممەد حاکان ئاتیلا " یەکێ لە جێگرانی بەڕێوەبەرایەتی ئیجرایی هالک بانکی تورکیا بە تەبانی بۆ دەوردانی بایکوتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران وکەلک وەرگرتن لە نێزامی ماڵیی ئەمریکا بۆ ئەنجام دانی سەدان ملوین دوڵار گه ردشی  مالیی بە قازانجی ئێران تاوانبار کرد کەئەم مەسەلە ئاڵوزی وکێشە لە پێوەندی نێوان کاربەدەستانی واشنتۆن وئانکارای بەدواوە بوو."زەفەر چاغلایان " لە چوارچیوەی دۆسیەی " ڕەزا زەڕاب" لە ئەمریکا لەژێر پێوشوێنگیرانی دادەڤانی دایەو " محەممەد حاکان ئاتیلا" جێگری پێشووی هالک بانکی تورکیایش بیست وحەوتی مانگی مارسی دووهەزارو حەفدە لەکاتی گەڕانەوە بۆ تورکیا لە فڕگەی جان ئیف کندی نیویورک لە بارەی دۆسیەی ڕەزا زەڕاب دەسگیر کرا. چەند ڕۆژ لەمەوپێش " دەوڵەت باخچەلی " سەرۆکی حیزبی بزوتنەوەی نیشتمانی تورکیا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەم حیزبە لە ئانکارا وتبووی ، دادگەیی کرانی ڕەزا زەڕاب لە ئەمریکا  کردەوەیەکی سیاسیە ومەبەستێکی بێجگە لە زەبردان لە ئابووری تورکیا نیەو کەسانی ئامادە بوو لە دادگە پیداچوونەوە بە دۆسیەی تاوانەکانی ڕەزا زەڕاب وهالک بانک لە پێناوی سێنارێوی تەریک کردنەوەی تورکیا هەنگاو هەڵدەگرن. بە پێی ئیدعای دادئەستێنی دادگەی شاری مەنهەتەنی نیویورک " ڕەزا زەڕاب " هاوڕێ دوو هاوکاری تورکی خۆی تاوانبارن بە بنپێکردنی بایکوتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران ، ته زویر کردن لە کاروباری بانکی وسپی کردنەوەی پارە . ڕەزا زەڕاب لە مانگی مارسی دووهەزارو حەفدە ، لەئەمریکا لە گوتوخانە دایە .

سەرپەیڤ