کانونی یه‌که‌م 05, 2017 17:12 Asia/Tehran
  • وشدارییدانی تورکیا لەمەڕ بەرەسمییەت ناسینی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی

یاریدەری سەرۆک وەزیرانی تورکیا وشداری دا کە بەرەسمیی ناسینی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی کارەساتبار دەبێ و دواجار سەرهەڵدانی شەڕو پێکدادانی نوێ لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستی لێ دەکەوێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، بەکر بوزداغ یاریدەری سەرۆک وەزیران و وتەبێژی حکومەتی تورکیا، لە دیمانە لەگەڵ پەیامنێران پاش دانیشتنی رۆژی دووشەممەی کابینەی ئەو وڵاتە وتی کە رەوشی قودس، بەگوێرەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان دیاری دەکرێ و پاراستنی، بۆ ئاشتەوایی ناوچە پڕگرینگە.

بوزداغ وتی: دۆخی قودس و بەیتولموقەدەس لەڕێی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان دیاری دەکرێ و پاراستنی دۆخی قودس لەبەر پاراستنی ئاشتی لەناوچەدا زۆر گرینگە.

شەممەی ڕابردووش ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندیی تەلەیفونی خۆی لەگەڵ مەحموود عەبباس سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین سەبارەت بە ڕەوشی قودس وتووێژی کردبوو.

ئەحمەد ئەبوولغیت سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب رۆژی شەممە ڕایگەیاند کە هەرچەشنە کردەیەکی ئەمریکا لەمەڕ بەڕەسمییەت ناسینی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، توندڕەوخوازیی و توندوتیژی پەرەپێ دەدا.

سەرپەیڤ