کانونی یه‌که‌م 05, 2017 18:46 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان و ئەگەری پچڕانی پەیوەندیی لەگەڵ رژیمی ئیسرائیل

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: بەڕەسمیی ناسرانی قودسی پیرۆز وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی دەتوانێ ببێتە مایەی پچڕانی پەیوەندیی دیپلۆماتیکی نێوان تەلەبیب و ئانکارا.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆی هەواڵدەریی فارس، رەجەب تەییب ئەردۆغان ڕوو لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە پرسی قودس، هێڵی سوورە بۆ موسڵمانان و هەوڵدانی ناوبراو بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ ئەو شوێنە دەبێتە هۆی تووڕەیی هەموو موسڵمانان.

ئەردۆغان وتی کە ماکی ئەو پرسە هەستیار بووەو بێتوو قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی بناسێندرێ لەلایەن ئەمریکاوە، تورکیا خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەیی رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی دەبێ لە ئەستەمووڵ.

گوتراوە کە ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، قودسی پیرۆزی وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی بەڕەسمیی دەناسێ.

ئەردۆغان هەروەها بەڕەخنەگرتنی دووبارەی لە ناردنی چەکئامێرە ئەمریکییەکان بۆ شەڕڤانانی کوردی سووریا، وتی: ئێمە ڕێگە بەئەمریکا نادەین حکومەتێکی تیرۆریستی لەنزیک سنوورەکانمان دامەزرێنی.

 

سەرپەیڤ