کانونی یه‌که‌م 06, 2017 14:27 Asia/Tehran
  • تورکیا و قۆڵبەست کرانی ژمارێکی تر  بە گومانی  ئەندامبوون لە تاقمی ترۆریستی داعشدا

دەیان گومانلێکراو بە ئەندامبوون لە تاقمی ترۆریستی داعش لە ئەستەموڵ دووهەمین شاری تورکیا قۆڵبەستکراون .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئیران لە ئانکاراوە هێزی ئاسایشی تورکیا دۆێشەو لە چەند ئۆپەراسیۆن دا  ٢٦ کەس یان بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ تاقمی ترۆریستی داعش و پشتگری دراوی لەو تاقمە ، لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی " ئەستەمۆڵ" قۆڵبەست کردووە .

 لەم ئۆپەراسیۆنی ڕادەیەکی زۆر بەڵگە و زانیاری پێکهاتەیی لە قۆڵبەست کراوان دەستکەوتووە .

 پرۆسەی لێپێچینەوە لە قۆڵبەست کراوان بەردەوامە .

 فەرمانبەرانی پۆلیسی دژە ترۆری تورکیا ، دوو حەوتە لەمەو بەریش زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە گومانلێکراوانی  تاقمی ترۆریستی داعشی لە درێژەی ئۆپەراسیۆنیکی بەربڵاو لە شارە جۆر بە جۆرەکانی ئەو وڵاتە قۆڵبەست کردووە . قۆڵبەست کردنەکان لە تورکیا لە حالێکدا درێژەی هەیە کە دەوڵەتی ئاناکارا بەرامبەر ترۆریسم سیاسەتی  دوو فاقیانەی هەیە .

سەرپەیڤ