قۆڵبەست کرانی 10 کەس بە تاوانی ئەندامیەتی لە داعش
کانونی یهکهم 08, 2017 18:55 Asia/Tehran
کاربەدەستانی ئاسایشی تورکیا باسیان کرد لە قۆڵبەست کرانی 10 شاروومەندی تاجیک بە تاوانی ئەندامیەتی لە تاقمی تڕۆڕیستیی داعش .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی هەینی هەواڵدەریی فارس کاربەدەستانی تورکیا دژی چوار کەس لە وان کە ئێستاکە لە زیندانی شاری ئەزمیری ئەو وڵاتە دان بە تاوانی کردەوەی تڕۆڕیستی دۆسیەی جەناییان بۆ کراوەتەوە ژنێکیش لە گەڵ پێنچ منداڵەکەی کە هاوسەری یەکێک لە گیراوان دێتە ئەژمار لە شاری ئەستەمۆڵ لە په ناگایەک دان . تورکیا ئەو کەسانەی لە حاڵێکدا قۆڵبەست کرد کە تاقمی تڕۆڕیستی داعش لە سورویا و ئێراق ناوچەکانی ژێر کونتڕوڵیان لەدەس دا بوو وبە پێی لە ڕاپۆڕتەکان دوای کەوتنی دەیر ئەلزوور ئەندامانی ئەو گروپە پەرتەوازە بوون .