گیرانی سی و حەوت کەس لە تورکیا بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ پەکەکە
پۆلیسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر لە تورکیا لە ماوەی یەک حەوتەی ڕابردوو سی و حەوت کەسیان بە تومەتی پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ پەکەکە لە دوو شاری وان و قارەمان ماراش گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئێرنا و بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاناتۆلی، پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا لە پێناو بەرەنگار بوونەوە و گیرانی ئەندامانی جیایی خواز، حەوتەی ڕابردوو بە بەڕێوەبردنی ئۆپراسیونی بەربڵاو، سی و حەوت ئەندامی پەکەکەیان لە شارەکانی قارەمان مارش و وان گرت .
ئاناتولی هەروەها ڕایگەیاند : بیست ئەندامی پەکەکەش لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ناوچەکانی کولپ و لیجەی پارێزگەی دیاربەکر، بیتلیس ، سیرت،شیرناخ و ناوچەکانی زاپ ، ئاواشیان و باسیان لە باکووری ئێراق کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پەکەکە زۆرتر لە سی ساڵە کە بەشێوەی چەکدارانە بە دژی دەوڵەتی ناوەندیی تورکیا شەڕ دەکات.