گیرانی بیست وسێ هاوڵاتی بیانی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ داعش لە تورکیا
کەناڵی ئێن تی وی تورکیا ڕایگەیاند : بیست و سێ هاوڵاتی بیانی بە تۆمەتی هەبوونی پێوەندی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش لە شاری ئەستەمووڵ گیران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا و بە گێڕانەوە لە م میدیایە، پۆلیسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆری ئەستەمووڵ لە ئۆپراسیۆنێکی نهێنی و بە گەمارۆدانی هاوکات ، شەش ناوونیشانیان پێشتر ناسی بوو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی شار، بیست و سێ هاوڵاتی بیانییان بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش گرت و گواستیەوە بۆ ناوەندی پۆلیس .
بە گوێرەی نووسینی ئەم میدیایە، پۆلیسی ئەستەمووڵ لە پشکنینی ماڵی گیراوان، ژومارێکی زۆر کەل و پەلی دیجیتالی و سەنەدی سازمانی دۆزرایەوە و زەوت کرا .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تورکیا لەبەر سنووری درێژخایەنی یەک هەزار و پانسەد کیلومەتری لەگەڵ ئێراق و سوریا لە باشووری ئەم وڵاتە، لە ساڵانی ڕابردووەوە گرینگترین بنکەی گواستنەوەی ئەندامانی داعش بۆ ئێراق و سوریا بووە .