درێژەی ناردنی چەک لە لایەن ئەمریکاوە بۆ کوردەکانی سووریا سەرەڕای وشداریی تورکیا
سەرچاوەیەکی هەواڵیی لە سووریا ڕایگەیاند : ئەمریکا لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا بارێکی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ کوردەکانی سووریا بە ڕێ کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسکانیوز ، ماڵپەڕی مێدیایی ناخۆی سووریا ئەمڕۆ باسی کرد لە درێژەی ناردنی چەک و چۆڵ و کەرستەی سەربازی لە لایەن ئەمریکاوە بۆ هێزە کانی کوردی سووریا ناسراو بە یە پەگە . پەیامنێری ماڵپەڕی ناوەندی مێدیایی ناوخۆیی سووریا کە پەیوەندیەکی نزیکی لە گەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و یەپەگە هەیە وتوویەتی بارێکی گەورە ی بریتی لە چەک و کەرەستەی سەربازی گەیشتووەتە دەس هێزەکانی یەکانی بەرگری گەل سەربە پارتی پە یە دە لە شاری مالکیە . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە ئەو بارە سەربازیە لە لایەن تڕوموبیلەکانی زڕەیی هێزە کانی کوردی سووریا لە سنووری ئێراق هەتا شاری مالکیە ئیسکورت بوونە . ئەو بارە لە تێپەڕگای سنووری سمالکا لە باکووری ڕۆژئاوایی هەرێمی کوردستانی ئێراقەوە گەیشتوە تە سووریا . بەشێک لە و بارە سەربازیە تڕوموبیلە سەربازیەکان پێکیان هێناوە بەڵام بەشێک لە باری ئەو لورییانە بە هۆی بوونی سەرپۆش پێناسە نەکراون .