کانونی یه‌که‌م 11, 2017 16:58 Asia/Tehran
  •  ئیدانە کرانی  وتەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی لە لایەن تورکیاوە

وتەبێژی سەرۆک کوماریەتی تورکیا وتەکانی سەروک وەزیرانی ڕژیمی زایونی سەبارەت بە سەرۆک کۆماری تورکیای ئیدانە کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕوژی  دووشەمەی هەواڵدەریی  ئاناتولی  ئیبراهیم کالن   ڕۆژی  دووشەمە  لە بەیاننامەیەکدا  وێڕای  ئیدانە کردنی  وتەکانی  بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی  ڕژیمی زایونی  سەبارەت بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان   سەرۆک کوماری تورکیا  هەروا  داوای لە ڕژیمی زایونی کرد  کوتایی بدەن بە داگیر کردنی  سەرزەوینی  فەلەستین . ناوبراو وتیشی  ئیسرائیل کە یاسا نێونەتەوەییەکان  لەبەرچاو ناگرێت  و  سەرزەوینی فەلەستینیەکانی داگیر کردووە و بڕیارنامەکانی  ڕێکخراوی نەتەوەکانی  بە شێوەی  سیستماتیک پێشێل  دەکات   دەبێ بە بۆنەی  کردەوەکانی ئەو ڕژیمە  لێپرسینەوەی  لێ بکرێت . بنیامین  نتانیاهۆ  سەرۆک  وەزیرانی  ڕژیمی زایونی  لە کاردانەوە  بە ڕەخنەکانی  سەرۆک کۆماری  تورکیا لە ئیسرائیل  ئەردوغانی   تاوانبار کرد   بە لاگری  لە تڕوڕیزم  و سەرکوتی ڕۆژنامە نووسان  لە تورکیا . ئەردوغان لە تازەترین  وتەکانی خۆیدا  لە کاردانەوە  بە سەرکوتی  خۆپیشاندانی  فەلەستیەنیەکانی  ناڕازی بە بڕیارەکەی تڕەمپ  سەبارەت بە قودس ، ئیسرائیلی  بە ڕژیمێکی  تێڕۆڕیست و داگیرکار زانی .

سەرپەیڤ