دەسپێکی دادگاییکرانی هۆکاری پەلاماری تڕۆڕیستی ساڵی ڕابردوو لە ئەستەمۆڵ
دەزگەی دادی تورکیا ئەمڕۆ دووشەمە دادگاییکرانی هۆکاری پەلاماری تڕۆڕیستی ساڵی ڕابردوو بۆ سەر یانه ی شەوانەی ڕینا لە ئەستەمۆڵی دەستی پێی کرد .
کاناڵی هەواڵیی فڕانس بیست و چوار ڕاپۆڕتی دا : دەزگەی دادی تورکیا دادگاییکرانی هۆکاری پەلاماری ساڵی ڕابردوو بۆ سەر جێژنی ساڵی نوێ لە یانه ی شەوانەی ڕینا لە ئەستەمۆڵی دەس پێی کرد . لەو پەلامارەدا 39 کەس کوژران و 79 کەس بریندار بوون . تاوانباری ئەو دۆسیە کە 34 ساڵیەتی مومکینە مەحکوم بکرێ بە زیندانی تا هەتایی تا ئێستا ناوبراو تەنیا پەلاماردەری تاقمی تێڕوڕیستی تەکفیری داعشە کە زیندوو دەسگیر کراوە . ئەمڕۆ لە تورکیا ئوزبەکێکی 34 ساڵان بە ناوی عەبدولقادر ماشار یپوف هاوڕێ لە گەڵ 56 کەسی دیکە لە پەیوەندی لە گەڵ دۆسیەی پەلاماری یەکەمی ژانویەی ساڵی ڕابردوو بۆسەر یانه ی شەوانەی ڕینا لە ئەستەمۆڵ دادگایی دەکرێن . ئەگەری ئەوە هەیە کە هەموو تاوانبارانی ئەو پەلامارە مەحکووم بکرێن بە زیندانیی هه تا هەتایی .