ئەردوغان: ئامانجی ئیسرائیل ئاڵۆزتر کردنی ڕەوشی ناوچەکەیە
ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆکی تورکیا وتی : ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدات ڕەوشی ناوچەکە و فەلەستین ئاڵۆزتر بکات .
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا شەشەمی دیسەمبەری ساڵی 2017 لە هەوڵێکی یەک لایەنەدا کە ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەیی و وڵاتانی جۆربەجۆری دونیا ئەوەیان بە پێچەوانەی گرێبەستەکانی نێودەوڵەتی زانی، شاری قودسی وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی ناساند و هاوکات فەرمانیشی دا باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ ئەم شارە بگوازرێتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەردوغان شەوی سێ شەممە دوای چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا لە ئەنقەرە لە وتووێژی هاوبەش لەگەڵ پەیامنێران وتی: ئیسرائیل ڕەوتی ئەم دواییەی بەمەبەستی پەرەپێدانی هەوڵی توندوتیژانە و گوشار خستنەسەر فەلەستینییەکان بە دەرفەتێک دەزانێ .
ناوبراو وتی : هەر کەس کە ویژدانی هەبێت ناتوانێ بەرامبەر مرۆڤ کوژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی چاوپۆشی بکات و کەمتەرخەم بێت .
سەرۆکی تورکیا هەروەها وتی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا سەرباری پێوەندی دوولایەنە، سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەیی بەتایبەت لە بواری گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە قودسیش بیروڕایان گۆڕیوەتەوە .
ئەردوغان وتیشی : بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا بۆ بەڕەسمی ناسینسی قودس وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی لە جیهان بەرەوڕووی ڕق و نەفرەت بوەتەوە و ئەم بڕیارە هۆی نیگەرانی موسوڵمانان، مەسیحییەکان و تەنانەت جووەکانە.
ئەردوغان هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە یەک لایی بوونی کڕینی سیستمی مووشەکیی ئێس چوارسەت لە ڕووسیاش وتی : ئەم حەوتەیە کارناسان و بەرپرسانی دوو وڵات ئەم پرسە یەک لایی دەکەنەوە .
ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیاش لەم کۆبوونەوەیە وتی : هاوکاری نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە بەشێوەی ئاشتیانە خەریکە پەرە دەستێنێ و ئاستی ئاڵ و وێری بازرگانی ڕوسیا و تورکیا لە دەستپێکی ئەمساڵەوە هەتا مانگی سپتەمبەر بۆ سەتی سی پەرەی سەندووە.
پوتین ڕۆژی دووشەممە بەرلە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەردوغان لەگەڵ سەرۆک کۆمارانی سوریا و میسر دیدار و وتووێژی کرد بوو .