کانونی یه‌که‌م 13, 2017 16:02 Asia/Tehran
  • حەوت پێشنیاری رۆحانی  بە جیهانی ئیسلام بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڕیاری ئەمریکا بەرامبەر  قودس

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاراستە کردنی حەوت پێشنیار بە جیهانی ئیسلام بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڕیاری نادروست و نایاسایی ئەمریکا لە بارەی قودس، وتی: ئەمریکا تەنیا بە دوای قازانجی زۆرینەی زایۆنیستەکانە و ڕێزێک لە داوا و ویستی شەرعی فەلەستینییەکان ناگرێت .

 " حەسەن ڕۆحانی" ڕۆژی چوار شەممە لە کۆبوونەوەی نائاسایی سەرانی وڵاتانی ئەندامیی ڕیکخراوی هاریکاری ئیسلامی  لە ئەستەمۆڵ، شەرمەزارکردنی کردەوەی ئەمریکا لە مەر ڕاگەیاندنیی قۆدس وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایۆنی لە لایەن ئەم کۆبوونەوەیەی وەکوو یەکەم پێشنیاری خۆی هینایە ئاراوە و وتی: پێشنیاری دوو هەم پیویستی یەکێتی جیهانی ئیسلام بەرامبەر ڕژێمی زایۆنییە ، چوونکا هەموو گرفتەکانیی جیهانی ئیسلام لە ڕێگای وتوویژەوە چارەسەر دەکرێت .

ڕۆحانیی لە پێشنیاری سێیەمی دا وتیشی:  دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ سەرنج لەم ڕاستییە بدات کە جیهانی ئیسلام بەرامبەر چارەنووسی فەلەستین و قۆدس خەمسارد نەبووە و بە گاڵتە گرتنی پەسەند کراوە نێو دەوڵەتییەکان و بیرو بۆچوونەکانیی زۆرینەی کۆمەڵگەی جیهانی لە پرسی فەلەستین ، بێ خەرج و زیانی  سیاسی  نابێت .

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: پێشنیاری  چوارەم ئەوەیە  وڵاتە ئیسلامیەکان  بە شێوەی یەکپارچە هەڵوێستی بنەمایی خۆیان لە مەڕ نەیاریەتی لەگەڵ کردەوەی ئەمدواییەی ئەمریکا  لە وتووێژ لەگەڵ شەریکانی ئەمریکا بە تایبەت وڵاتە ئەوروپاییەکان بهێنیتە ئاراوە ولە سەر پێویستی پاوەجێی هەموو وڵاتان بەرامبەر ئەم بریارە دا جەختیکرد.

  ڕۆحانی گەڕانەوەی پرسی فەلەستین بۆ یەکەم پرسی جیهانی ئیسلامی وەکوو پێشنیاری پێنجەمی خۆی زانی و وتی: دوای  شکستی داعش لە عێراق و سوریا و پێویستی درێژەی خەبات لەگەڵ گرووپەکانی دیکەی ترۆریستی ، نابێ  لە مەترسییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە وان جببە خانەی ناڤۆکی ئەم ڕژێمە کە هەرەشە لە سەر جەم جیهان دەکات، غافل بین.

 رۆحانی، بەشداری لیژنەکانیی نوێنەرایەتی وڵاتە ئیسلامییەکان لە ڕێکخراوی نەتەوەکان و چاوەدێری بە سەر  جم وجوولەکانیی رژیمی زایۆنی بە شێوەی بەردەوامی وەکوو پێشنیاری شەشەم و حەوتەمی خۆی هێنایە بەر باس و وتی: ڕێکخراوی نەتەوەکان بە تایبەت ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆمەڵی گشتی لە برگەی ئێستا ڕۆڵی سەرەکییان لەمەر نەیاریەتی لەگەڵ بڕیارەکەی ئەمدواییەی ئەمریکا دژی قۆدس هەیە .

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە باسکردنی ئەم بابەتە کە ئێران بۆ بەرەڤانیی لە قۆدس ئامادەی هاریکاری بە بێ پێشمەرجە لەگەڵ هەموو وڵاتە ئیسلامییەکان جەختیکرد:  گەورەترین دوژمنیی جووەکان، موسولمان و عەرەبەکان نین بەڵکوو پرۆژەی مەترسیداری زایۆنیزمە.

 

سەرپەیڤ