کانونی یه‌که‌م 15, 2017 10:30 Asia/Tehran
  • گیرانی یازدە گومانلێکراو بە ئەندامەتی داعش لە تورکیا

هێزی ئاسایشیی تورکیا یازدە گومانلێکراوی دیکەیان بە ئەندامەتی لەنێو داعش و هاوکاری کردن لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعش ، گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی ئاناتۆلی،  هێزی ئاسایشی تورکیا ئەم یازدە گومانلێکراویان لە پارێزگەی قونیە لە ناوەڕاستی  تورکیا دا گرتووە  .

هێزی پۆلیسی تورکیا دوێنێ پێنج شەممەش  بیست و دوو هاوڵاتی بیانیان  بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش لە شاری ئەستەمووڵی تورکیا گرت.

هێزی پۆلیسی دژە  تیرۆریزم لە تورکیا بەرلەمەش  زۆرتر لە چوارسەت کەس لە گومانلێکراوانی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو لەشارە جۆربەجورەکانی ئەم وڵاتە  گرتووە.

گیرانی گومانلێکراوان بە هاوکاری لەگەڵ  داعش لە حاڵێکدا لە تورکیا درێژەی  هەیە کە کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەنقەرە هەتابەرلەمە، سیاسەتێکی دوو فاقیانەیان بەرامبەر پرسی  تیرۆریزم لە ناوچە  گرتبووە بەر .

سەرپەیڤ