کانونی یه‌که‌م 16, 2017 10:17 Asia/Tehran
  • فەرمانی ئازادکرانی مەرجداری حەوت گومانلێکراوی پەلامارەکەی ئەستەمووڵ دەرکرا

دادگەیەک لە تورکیا ئەمڕۆ شەممە فەرمانی ئازادکرانی مەرجداری حەوت تۆمەتباری دۆسییەی هێرش بۆسەر کلوپێکی شەوانە لە ئەستەمووڵ لە دەسپێکی ساڵی تازەی زایینی(٢٠١٧)ی دەرکردو لەهەمان کاتدا ماوەی گرتنی ئەنجامدەرانی گوماملێکراوی ئەو ڕووداوەی درێژ کردەوە.

نزیک بەساڵێک پاش هێرش بۆسەر کلوپێکی شەوانە کە ٣٩ کوژراوی لێکەوتەوەو تیرۆریستانی وەهابی زایۆنیی داعش بەرپرسایەتییەکەیان گرتەئەستۆ، سەرجەم پەنجاو حەوت کەس لەچوارچێوەی ئەو دۆسییەدا کە رۆژی دووشەممە لە سیلیوری لەنزیک ئەستەمووڵ دەسپێکرا، دادگەیی کران.

هەواڵدەریی حکومەتیی ئانادۆلۆی تورکیا راپۆرید ا؛ دادگەکە سەرلەبەیانی رۆژی شەممە ئازادکران لەژێرچاودێریی دادەوانیی حەوت کەس لە پەنجاو یەک تۆمەتباری دەرکردو بڕیاری گرتنی کاتیی بۆ چل و چوار کەسی دیکە درێژ کردەوە.

بەپێی ڕ اپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە لە ئەستەمووڵ، لەنێو کەسانێکدا کە لەپشت میلەکانی زیندان مانەوە، دەکرێ ئاماژە بکرێ بە ئەنجامدەری گومانلێکراوی ئەو پەلامارە واتە عەبدولقادر ماشاریپۆف کە بەڕەگەز خەڵکی ئۆزبەکستانەو نزیک بە پانزە ڕۆژ پاش ئەو هێرشە، گیراو دانی نا بە دەور و ڕۆڵی خۆی لەو ڕووداوەدا.

هەواڵدەریی ئانادۆلۆ ڕایگەیاند، کۆڕی دواتری ڕاگەیشتن بەو دۆسییە ٢٦ی مارس لە دادگەی سیلیوری بەڕێوە دەچێ.

دادئەستێنی گشتیی ئەستەمووڵ چل جار بڕیاری لەبەندکرانی تاهەتایی بۆ ماشاریپۆف داوا کردووە کە کاتی هێرشەکە ٣٤ساڵ تەمەنی بووە. ناوبراو بەتایبەت تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی کوشتنی لەئەنقەست و هەوڵدان بۆ تێکدانی نەزمی یاسای بنەڕەتی.