کانونی یه‌که‌م 16, 2017 20:57 Asia/Tehran
  • داواکاری ئەردۆغان لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وئەنجومەنی ئاسایش

سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕیکخراوی نەتەوەکان وئەنجومەنی ئاسایش داوای کرد ئەمریکا بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیاری ئەمدواییەی لەبارەی بەفەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتە ختی ڕژێمی زایونی بیخەنە ژێر زەخت وگوشارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ شەممە لەوتاردانێکدا لەشاری ئەستەموڵی تورکیا وتی: خەڵک ودەوڵەتی تورکیا هەروا بە پشتیوانی خۆیان  لە خەڵکی زۆڵملیکراوی فەلەستین درێژە ئەدەن ولەسەر دامەزرانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینی بۆپێتەختی قودس پیداگری دەکەن. وتیشی: تاقمە ترۆریستەکان ورژێمی زایونی کە بنپێکەری مافی مرۆڤن ، تەنیاکەسانێکن کە لە تێکەڵچوونی نێوان موسوڵمانان قازانج دەکەن. سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: بڕیک دەیانهەوێ بۆ داسەپانی بیر وهزری خۆیان بەسەر جیهانی ئیسلام لە نێوان موسوڵمانان جیاوازی ودووبەرەکی بنێنەوە وبە مەبەست وئامانجە کرێت وناحەزەکانیان بگەن. ئەردۆغان هەروەها بە پیداگری لەسەر پۆچەڵ کردنەوەی پیلانەکانی دوژمنانی ئیسلام لە لایەن ئۆمەتی جیهانی ئیسلامەوە وتی: ئیسلام دینێکە بۆ گشت چاخ وسەردەمەکان ، هێوایەکە بۆ مرۆڤەکان وچارەسەرکەری کێشە وگرفتەکانیانەو دەبێ لەبەرانبەر پەلامارگەلیک کە لەدووی زەبردان لەموسوڵمانان لەناخەوە بن، وشیاربن.