کوژرانی هەشت ئەندامی پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا
پارێزگاری تونجەلی باسی کوژرانی هەشت ئەندامی پەکەکەی کرد لە پەلاماری هێزی دەوڵەتیی ئەم وڵاتە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، پارێزگاری تونجەلی ڕۆژی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : هەشت ئەندامی پەکەکە کە چوار کەسیان ئافرەت بوون لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزی دەوڵەتیی تورکیا لەم پارێزگەیە کوژراون.
بەپێی بەیاننامەی پارێزگاری تونجەلی لەم ئۆپراسیۆنە پێنج چەکی کلاشینکۆڤ، سێ تفەنگی ئێم شازدە و چەکێکی کەمەریش دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا.
ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کردەکان لە تورکیا کە لە دیسەمبەری ساڵی 2012 دەست پێ کرا، دوابەدوای تەقینەوەی مانگی ژووئییەی ساڵی 2015 لەشاری سوروچی ئەم وڵاتە وەستا و دوای ئەوەی سوپای تورکیا و پەکەکە پەلامار بۆسەر بنکەکانی یەکتریان دەست پێکرد.
بەپێی ئامارە بڵاو کراوەکان لەم ماوەیە لانیکەم شەشسەت هێزی ئاسایشی تورکیا و زۆرتر لە حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون .