کانونی یه‌که‌م 27, 2017 13:05 Asia/Tehran
  • جەختکردنی ئەردوغان لە سەر پشتگری تورکیا لە پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیکرد لە سەر پێویستی پشتگری لە پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی مالپەری رۆژنامەی میلییەت چاپی تورکیا ، ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا کە بۆ دیداری فەرمی لە چاد دایە ، دۆینێ دوای دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە پریش کۆنفرانسی هاوبەش لە "ئانجامنا" دا وتی: تەنیا ڕێگا بۆ دامەزراندنی ئاستی لە ناوچەکە دا دامەزراندنی وڵاتی فەلەستین لە چوار چێوەی سنوورەکانی ١٩٦٧ بە پیتەختی قۆدسە . ناوبراو وتی: ئێمە لەم ڕێبازە دا هەوڵ ئەدەین.

 پێشنووسی بڕیارنامەی پێشنیاری تورکیا و یەمەن لەبارەی قۆدس لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ١٢٨  دەنگی ئەرێ پەسەند کرا. لەم بڕیارنامەیە دا جەختکراوە مەسەلەی قۆدس دەبێ لە ڕێگای وتوویژی ڕاستەو خۆ لە نێوان کاربەدەستانی فەلەستین و ئیسرائیل و بە گوێرەی بریارنامەکانیی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەم بوارە دا چارەسەر بکرێتەوە .

سەرپەیڤ