کانونی دوھەم 08, 2018 16:34 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان تەنیا لە لێدوان و قسەکردنی کاربەدەستانی ئەمریکی دێتەبەرگوێ

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەمریکییەکان تەنیا بە قسە بەرەنگاری گرووپە تیرۆریستییەکان دەبنەوە بەڵام بەکردەوە لەتەنیشت تیرۆریستان بۆ وێنە یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) دان.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرناو بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئێن تی ڤی، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە گەڕانەوە لە سەفەری فەڕانسە لە دیمانە لەگەڵ پەیامنێراندا وتی: گرووپە تیرۆریستییەکان بەتایبەت هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا(پەیەدە) بێ داکۆکیی زلهێزان توانای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن و یان هێنانەدی کۆریدۆری تیرۆر لە تورکیاو یان باکووری سووریایان نییە.

ناوبراو وتیشی: کاربەدەستانی ئەمریکی تەنیا بەقسە، هەڵوێست لەدژ تیرۆریستان دەگرن. ئەردۆغان جەختی کرد: تورکیا کۆریدۆری تیرۆری گرووپە تیرۆریستییەکان لە باکووری سووریا تێک دەشکێنێ و دەیاتە قەبرستانی تیرۆریستان.

مانگی ڕابردووی زایینی دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ ئەردۆغان دڵنیایی دا، فەرمانی ڕاگرتنی ناردنی چەکئامێر بۆ کوردانی سووریای دەرکردووە بەڵام پاش ئەوە، بە ئیدیعای دەوڵەتی تورکیا چەندین جار کاروانی چەکەمەنی لەلایەن هێزە ئەمریکییەکان بۆ بەرهەڵستکارانی کوردی سووری ڕەوانە کراوە.

بەبڕوای بەرپرسانی تورک، گرووپ و لایەنەکانی کورد، لەوان پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا(پەیەدە)، و یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) بەداکۆکیی وڵاتانی دەرەوەیی و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لەهەوڵی پێکهێنانی وڵات و یان ناوچەی سەربەخۆی کوردنشینن لەباکووری سووریاو باشووری سنوورە درێژەکانی تورکیا لەگەڵ سووریا.

سەرپەیڤ