گیرانی هاوڵاتیانی جورجیایی ئەندامی داعش لە تورکیا
پۆلیسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێک دا ئەندامی جورجیایی ئەندامی تاقمی تیرۆریستیی داعشی گرت .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، پۆلیسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستی تورکیا ڕایگەیاند: ئەنجامی لێپێچینەوەی بەرایی نیشان دەدات گوشا شاگنادزە خەڵکی گورجستان لەگەڵ ئەحمەد چاتایۆف هاوڵاتی چچمی و لە گەڵاڵەدارێژەرانی سەرەکیی پەلاماری تیرۆریستی خوێناویی ساڵی ڕابردوو بۆسەر فڕۆکەخانەی ئاتاتورکی ئەستەمووڵ ، پێوەندی هەبووە.
گوشا شاگنادزە هەروەها دانی لەسەر ئەوە داناوە هاوڕێ لەگەڵ چاتایوف بە مەبەستی لە ئەمان دابوون لە ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی دەوڵەتی جورجیا بە دژی ئەندامانی داعش هاتووە بۆ تورکیا .
دوو تیرۆریست ژووئیەی ساڵی 2016 بە تەقەکردن و تەقاندنەوەی بۆمب لە فڕگەی ئاتاتورکی ئەستەمووڵ ، بوونە هۆی کوژرانی زۆرتر لە چل کەس و بریندار بوونی 150 کەسی دیکە.