کانونی دوھەم 13, 2018 10:17 Asia/Tehran
  • وشداریی  تورکیا بە شارومەندانی لەمەڕ مەترسیی سەفەر بۆ ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دوێنێ هەینی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک کاردانەوەی پێشاندا بە وشداریی ئەمریکا لەمەڕ سەفەری هاووڵاتییانی بۆ تورکیا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن لە ئانکارا، پاش ئەوەی ئەمریکا بەدانانی ناوی تورکیا لەنێو پێڕستی وڵاتانی پڕمەترسی، وشداریی دا بە شارومەندانی وڵاتەکەی لەمەڕ سەفەرکردنیان بۆ ئەو وڵاتە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش لە بەیاننامەیەکدا وێڕای وشداریدان بە هاووڵاتیانی لەبارەی مەترسیی سەفەر بۆ ئەمریکا ، هەمان ڕێکاری گرتەبەر.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە؛ بەسەرنجدان بە چوونەسەری ئاستی هەوڵە تیرۆریستییەکان لە ئەمریکا بۆ وێنە، هەوڵی چەکدارانە، تەقینەوەی بۆمب و یان بە ئۆتۆمبیل خۆکێشان بەسەر خەڵک لەسەر شەقامەکان، بۆیە لەو شارومەندانەی تورک کە بەنیازن سەردانی ئەو وڵاتە بکەن، داوا دەکەین، وێڕای پێداچوونەوە بە بەرنامەی سەفەرەکەیان، بێتوو سەردانی ئەمریکا بکەن، لەمەڕ پرسە ئاسایشییەکان و مەترسییەکانی پەلامارگەلی تیرۆریستی، هۆشیار بن.

ناوەندی تۆمارکردنی ئاماری توندوتیژیی چەکدارانە لە ئەمریکا نزیک بە٦٠هەزار حاڵەتی تەقەو دەسڕێژ لە شار و ئەیالەتە جیاجیاکانی ئەمریکا لە ساڵی٢٠١٧ی تۆمار کردووە کە بەهۆیانەوە، پانزە هەزار و ٨٣ کەس کوژراون و سی هەزار و٤٥٠کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ