کانونی دوھەم 13, 2018 13:05 Asia/Tehran
  • تورکیاو ئیدانەکردنی شارۆچکەسازییەکانی رژیمی زایۆنیستی

تورکیا، گەڵاڵەی رژیمی زایۆنی بۆ سازکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لەناوچە داگیرکراوەکانی لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆنی شەرمەزار کرد.

بەپێی ڕاپۆری دوێنێ هەینیی هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ لە ئانکارا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: تورکیا کردەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆ چێکردنی هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن و شەهادەتی دوو فەلەستینی لە سەرزەوییە فەلەستینیەکان بەتوندی شەرمەزار دەکا.

لەو بەیاننامەدا هاتووە، رژیمی زایۆنیستی دەبێ کۆتایی بێنێ بەهەڵوێستی نابەرپرسانەی خۆی لەمەڕ پێشێلکردنی مافەکانی گەلی فەلەستین.

بەپێی ئەو بەیاننامەیە، چێکرانی شارۆچکەی زایۆنی نشینی نوێ، مەترسی گەلێکی بەدواوەیە کە دەتوانێ ببێتە مایەی کێشەو ناکۆکی نانەوەی زۆر لەناوچەدا.

رژیمی زایۆنیستی بە بەزاندنی بڕیارنامەکانی هاوپێوەندی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروا بە سازکردنی شارۆچکەی زایۆنی نشین لەهەوڵی گۆڕینی داڕشتی جوگرافی ناوچە فەلەستینییەکان و بەخشینی سیمای زایۆنی بوون بەو ناوچانەیە هەتا زاڵێتی خوازییەکانی لەناوچە فەلەستینییەکان بچەسپێنێ.

بەهاتنی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی و کردەکانی ناوبراو لەدژ گەلی فەلەستین و قودس، بەرپرسانی رژیمی زایۆنیستی بەپەلەکردنی زیاتر، گەڵاڵەگەلێک بۆ سازکردنی شارۆچکەی نوێ لە سەرزەوینی فەلەستینیان، پەسەند دەکەن.

سەرپەیڤ