کانونی دوھەم 15, 2018 18:29 Asia/Tehran
  • دەسگیر کرانی شەش هاووڵاتی بیانی بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ داعش لە تورکیا

دووهاووڵاتی مەراکیشی وچوارهاووڵاتی سووری بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعش لە تورکیا دەسگیر کران.

بە پیی ڕاپۆرتی ئەمرۆدوشەممەی ئیرنا، فەرمانبەرانی پۆلیس لەدژی ترۆریسمی پارێزگەی هاتای تورکیا بە ڕاگرتنی دەزگەیەکی ترۆمبیل ، دووهاووڵاتی مەراکیشی بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ تاقمی داعش دەسگیر کرد. لە لێپێچینەوەی سەرەتایی ئەم دەسگیرکراوانە هاوکاری ئەم کەسانە لەگەڵ ئەندامانی داعش لە سووریا تەیید کراوو بۆئەنجامدانی توێژینەوەی زۆرتر گوێزرانەوە بۆ دەزگەی دادەڤانی. هەروەها ڕاگەێندرا: فەرمانبەرانی پۆلیسی دژە تێرۆری تورکیا بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی هاوکات وگەمارۆی چەند ناوونیشانی لەپێش داشناسایی کراو چوارهاووڵاتی سووریاییان  بە تاوانی ئەندامیەتی لە تاقمی ترۆریستی داعش لە شاری شانلی ئورفا دەسگیر کرد.  فەرمانبەرانی پۆلیسی ئەستەموڵ لە پشکنینی چەند ماڵی دەسگیر کراوان بڕێکی زۆرکەل وپەلی دیجیتالی وبەڵگەو سەنەدی ڕێکخراوەیی یان دۆزیەوەو دەستیان بەسەر داگرت. تورکیا بە هۆی سنووری دڕێژی یەک هەزاروپانسەد کیلومیتری لەگەڵ عیراق وسووریا لە باشووری ئەم وڵاتە لەساڵەکانی ڕابردوو گرینگترین شوێنی گوێزرانەوەی ئه ندامانی داعش بۆ عیراق وسووریا بووە.