کانونی دوھەم 16, 2018 17:35 Asia/Tehran
  • گیرانی دوو شارومەندی عێراقی لە پایتەختی تورکیا

دوو شارومەندی عێراقی بەتۆمەتی پەیوەندییان بە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە شاری ئانکارای پایتەختی تورکیا، قۆڵبەست کران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، رۆژنامەی سەباح چاپی تورکیا لەژمارەی ئەمڕۆ سێ شەممەی خۆیدا نووسی: کەسانی گیراو بەناوەکانی عەلی تەحسین فاتح هامریس و حوسێن عەلی ئابو پاش لێپرسینەوە سەرەتاییەکان گوێزرانەوە دادگەی سینجان لە گردووپەڕی ئانکارا.

تورکیا لەبەر سنووری دوورودرێژی هەزار و ٥٠٠کیلۆمتریی لەگەڵ عێراق و سووریا لەباشووری ئەو وڵاتە لەساڵانی ڕابردوودا، گرینگترین دەروازە و تێپەڕگەی گواستنەوەی دەس وپێوەندییەکانی داعش بۆ عێراق و سووریا بووە.

سەرپەیڤ