کانونی دوھەم 16, 2018 19:22 Asia/Tehran
  • هاوڕێیەتی تورکیا لەگەڵ  دژبەرانی سووری لە پەلامارب ۆ سەرعەفرینی سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتاردانێک دا هەواڵی دا لە هاوکاری سوپای ئەم وڵاتە وناڕازیانی سووری لە پەلامار بۆ سەرعەفرینی سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممەی ڕۆژنامەی " دیلی سەباح سەباح " چاپی تورکیا" ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پەرلەمانی حیزبی دادوگەشەپیدان لەوتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران وتی: بەنیازنیە لەبارەی ئەم هەڵمەتە لەگەڵ دوناڵد ترامپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا قسە بکات بەڵام وتووێژەکان لەگەڵ ولادێمیرپۆتین ، سەرۆک کۆماری ڕوسیا درێژەی دەبێت. سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها لەبارەی ئەمەکە گەڵاڵەی ئەمریکا بۆ دامەزرانی سوپایەکی سیی هەزار کەسە داگری ئەندامانی  پارتی کریکارانی کوردستانی تورکیا پە. کە.کە لە سووریا ببێتە هۆی بەهێزبوونی ئەمنیەتی سنووری ، گومانی دەربڕی ووتی کە تەنانەت دەوڵەتی سووریا سەبارەت بە پێشکەوتنی ئەم گەڵاڵەیە هیچ هۆگریەکی نیە. ئەردۆغان هەروەها لەماوەی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پەرلەمانی پارتی دادوگەشەپیدان لەسەر ئامادەیی تورکیا بۆ ئەنجام دانی هەڵمەتی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی عەفرین هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای پاڕێزگەی حەڵەبی سووریا ومەنبج لە باکووری سووریا لەژێر ناوی قەڵغانی فورات هەروا پیداگری دەکات.

تورکیا لە بیست وچواری ئاگوستی دووهەزاروشازدەوە هەڵمەتیکی لەژێر ناوی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا بە مەبەستی بەرەنگاری لەگەڵ مەترسیی ئەندامانی سەربە تاقمی زایونی داعش وهێزە کوردەکانی سووری دەسپێکردووەو ڕایگەیاند کە بەنیازە ناوچەیەکی ئەمن بە بەرینایی پێنج هەزار کیلومیتری چوارگوشە لە باکووری سووریا بەدی بهێنێت.

سەرپەیڤ